لە کەرکوک

هاوڵاتییەک بەهۆی زۆر خواردنەوەی مەی گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هاوڵاتییەک بەهۆی زیاد بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 7.5.2025 روویداوە و تەرمی هاوڵاتییەکە لەسەر شەقامێکی گەڕەکی ئەڵماسی شاری کەرکوک کەوتووە و دواتر رەوانەی پزیشکی کراوە.سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی کەرکوک بە 964ـی وت، “ئێوارەی دوێنی تەرمی هاوڵاتییەکی کریستیان لە لایەن پۆلیسی رەحیماوە گەیشتە دەستمان، دەرکەوت ئەو هاوڵاتییە بەهۆی زۆری خواردنەوە جەڵدەی دڵ لێیداوە لەسەر شەقامێکی گەڕەکی ئەڵماس گیانی لەدەستداوە.
وتیشی ، هاوڵاتییەکە تەمەنی 61 ساڵ بووە، دوای توێکاری دەرکەوتووە پێشتر نەخۆشی چەوری جگەری هەبووە بە رێژەیەکی زۆر، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، کەسوکارەکەی هاتن وتەرمەکەیان وەرگرتەوە.شەقامی ئەڵماس یاخود فولکەی کۆنی مەنتوجات لە کەڕەکی تەپە ژمارەیەک دوکانی فرۆتشنی مەی هەیە ، لەکۆتایی ساڵی رابردوو لەهەمان شەقام گەنجێکی تەمەن 44 ساڵ بەهۆی زۆری مەیخواردنەوە گیانی لە دەستداوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە کەرکوک تەزووی کارەبا ژیانی لە کەسێک سەندەوە

لە کەرکوک تەزووی کارەبا ژیانی لە کەسێک سەندەوە