هاوکاری کێڵگەکان ناکرێت

زیاتر لە 10 ملیار دینار زیان بەر کێڵگە پەلەوەریەکان کەوتووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە دوای جەژنی رەمەزانەوە کێڵگە پەلەوەریەکان بە بڕی 10 ملیار دینار زیانیان بەرکەوتووە، حکومەتی هەرێم هاوکری کێڵگەکان ناکات.

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە 964ـی وت، لەدوای کۆتایی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە تا ئێستا سەرجەم خاوەن هۆڵەکانی بەرهەمهێنانی مریشک بەبڕی 10 ملیار دینار زیانیان بەرکەوتووە.

باسی لەوەکرد، هۆکاری زیانەکە نەبوونی پلانی حکومەتی هەرێم و پشتیووانی نەکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانە لە چاودێری نەکردنی ئەو پێداویستیانەی بەکاری دەهێنن بەتایبەت جوچک و هێلکەی تروکاندن هاوردە دەکرێت، ئەوەش خراپە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە خاوەن کێڵگەکان، وەرێگریکردن لەلایەن بازگەکانی حکومەتی عێراق کە ناهێڵێت مریشک بڕوات بۆ خواروی عێراق زیانێکی زۆری لێداون.

ئەوەی خستەڕوو، بەرهەمهێنانی پەلەوەر تەمەنی ناگاتە دوو ساڵی دیەکە لەناو دەچێت کە ئەمەش دەبێت هۆی لە ناوچوونی کەرتێکی گرنگی ئاسایشی خۆراک و دروستبوونی بێکاری زیاتر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کێڵگە پەلەوەرییەکان زیاتر لە 100 ملیار دینار زیانیان کر...

کێڵگە پەلەوەرییەکان زیاتر لە 100 ملیار دینار زیانیان کردووە