4 كاتژمێره ده‌سوتێت
“ئاگر زیانێکی زۆری بە کۆگاکەی ناحیه‌ى رزگاری گەیاندووە”
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی، زیانێكی زۆر به كه‌لوپه‌له‌كان كه‌تووه و ماوه‌ى چوار كاتژمێریشه ده‌سوتێت و تاوه‌كو ئێستا هه‌مووى كۆنتڕۆڵ نه‌ركاوه.
ئیسماعیل محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ناحیەی رزگاری بە 964ى وت، هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه شۆرتى كاره‌با بووه و به چه‌ند تیمێككیش خه‌ریكن كۆنتڕۆڵى ده‌كه‌ن.
وتیشی “زەرەر و زیانەکان زۆرن، چونكه ئاگره‌كه له كاتژمێر 1:30 خوله‌كه‌وه به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێسا 95% ـى كۆنتڕۆڵكراوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن