لە کەلار

راوچییەکی ماسی  دەستگیر کرا 

964+

توانا نەقی

هەرچەندە راوەماسی وەرزی قەدەغەیەتی بەڵام رۆژانە لە ناوچە جیاازەکانی گەرێم راوچی دەستگیر دەکرێت و ئەمڕۆش لە کەلار راوچییەک دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی کەلار دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنوری دەوروبەری کەلار لە ئەنجامدا لەنزیک ڕووباری سیروان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.

دەشڵێت، ئەو کەسە بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکی بە تۆڕ خەریکی راوکردن بووە و ماتۆڕێکیشی پێبووە کە دەستی بەسەردا گیراوە.

بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ لە 20.3.2025 تاوەکو 20.6.2025 لە چەم و روباروو دەریاچەکان قەدەغەی راوەماسییە.

چوار راوچی ماسی بە تۆڕەکانیشینانەوە دەستگیر کران

چوار راوچی ماسی بە تۆڕەکانیشینانەوە دەستگیر کران