پرۆژەی ئاو و قیریان بۆ دەڕوات

باغەمرەی شەهاب و پیرڕەش و خەتێ دەبوژێنەوە

964+

توانا نەقی

پرۆژەی قیرتاوکردن و تۆڕی ئاو بە تێچووی نزیکەی دوملیا بۆ چەند گووندێکی سنووری هەولێر چووە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئەو ناوچانە دەبوژێنێتەوە.

ناوچەکان هەریەک لە باغەمرە شەهاب، پیرڕەش و خەتێ دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، پڕۆژەکانى دروستكردنى تۆڕی ئاو، ڕێگا، پرد، قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گوندەكانى  باغمره شەهاب، پیرڕەش، خەتێ کارکردن تێیاندا بەردەوامە.

دەشڵێت، تێچووی ئەو پرۆژان پێکهاتووە لە ملیارێک و 700 ملیۆن دینار لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى سەربە سندوقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.

پرۆژەکان پێکهاتوون لە : 

– دانانى تۆڕى ئاو و قیرتاوکردنى نۆ کۆڵان بە درێژى دوو هەزار و 300 مەتر، لەگەڵ رەسیف و قەسیس و گۆڕینى پردى کۆنى رێگاى سەرەکى گوندى باغەمرەى شەهاب بە پردێکى شەش چاووە.

– قیرتاوکردنى دوو شەقام بە درێژى هەزار مەتر و کۆنکرێتکردنى چوار کۆڵان بەدرێژی 500 مەتر و دروستکردنى دیوارى راگر و ئاوبەرى سندووقى چوارچاووە بەدرێژى 20 مەتر بۆ گوندى پیرڕەش.

– کونکرێتکردنى چوار کۆڵان بە درێژاى هەزار و 400 مەتر و دروستکردنى قەسیس لە گوندى خەتێ.

ئەمڕۆ پرۆژەکان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەسەر کراوەتەوە و ئەوەی راگەیاندووە کە بەیەکسانی بۆ ناوەوە و دەرەوەی شار کاردەکەن.

پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بۆری بۆ دادەنرێت

پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بۆری بۆ دادەنرێت