هاوکارى هاوپەیمانان
پێنجشەممە
هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت
964+
وریا فەتاح
رۆژى پێنجشەممە، هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتى پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، هاوکارى هێزەکانى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار خرایە سەر هەژمارى وەزارەتى پێشمەرگە و دابەشکردنى هاوکارییەکە ئەفسەر و پێشمەرگەکانى سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى بيشمەرگە دابەشدەکرێت.
دەشڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە و رۆژى پێنجشەممە 8ـی ئايار 2025 هاوکارییەکە دابەشدەکرێت.
“سەروو 56 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرى سەربە وەزارەتى پێشمەرگە، لە رێگەی پرۆژەی “هەژماری من” هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن “، وەزارەتى پێشمەرگە وادەڵێت.