شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

بۆ ماوەى شەش کاتژمێر رێگایەکى سەرەکى لە کەلار دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى گەرمیان داوا لە شۆفێران دەکات، لە کاتژمێر 12ـى ئەمڕۆ تا 6ـى ئێوارە، خۆیان لە سێ ریانى سەید خەلیل بۆ بەرزەپردى شێح محەمەد تاڵەبانى، نەدەن.

هاتوچۆى گەرمیان لە راگەیەنراوەکەیدا بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا رێگایی پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) لە کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ بۆ 6ـى ئێوارە، لەسێ ریانی سەید خەلیل بۆ بەرزەپردى شێخ محەمەد تاڵەبانى، رێگاى هاتن و رۆشتن بەڕووى شۆفێراندا دادەخرێت.

داواشى کردووە، شۆفێران دەتوانن سێ ریانى ئاوارەکان بۆ ترافیک لایتى ژمارە هەشت نزیک مزگەوتى بوخارى بۆ دوو سایدى (کەلار- رزگاى)، بەکاربهێنن.

تەواوکردنی شەقامە پشتێنەییەکەی کەلار کێشەی هەیە

تەواوکردنی شەقامە پشتێنەییەکەی کەلار کێشەی هەیە