رۆڵى له زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی هه‌یه
له هه‌ڵه‌بجه پیری ژینگه‌دۆستان رێزلێنانى پێبه‌خشرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ژینگه‌دۆستە خۆبه‌خشه‌كانى شاره‌كه‌ی له‌یاد نه‌كردووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى خزمه‌تیان به‌م بواره كردووه و رۆڵیان له زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی شاردا هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاوه‌كو ئێستا رێزلێنانیان پێشكه‌شی دوو كه‌سایه‌تی له‌م شێوه‌یه كردووه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، رێزیان له كه‌سایه‌تییه‌كى ژینگه‌دۆست ناوه به ناوى عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید، كه خزمەتێکی زۆری بە ژینگەی شار و گەڕەکەکەیان کردووە”.
وتیشی، “ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگادا به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر شۆسته‌كان دار و دره‌خت ده‌چێنێت و هه‌ر خۆشی خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌یان ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویستى به رێزلێنانه”.
هه‌ر مام عه‌بدولـله‌تیف نییه، به‌ڵكو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه رێزلێنانى پێشكه‌ش به مام عومه‌ریش كرد، كه یه‌كێكی دیكه‌یه له ژینگه‌دۆسته خۆبه‌خشه‌كان و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت “ژماره‌یه‌كى زۆر نه‌مامى له كه‌ژ و كێوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه چاندووه و به‌خێویشی كردوون”.