نزیكه‌ى 30 تیمن و زۆربه‌یان ئیتاڵین
بیانییه‌كان به هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌واره‌كانى كوردستان به‌دواى مێژوودا ده‌گه‌ڕێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ى 30 تیمى بیانى هه‌ن كار له هه‌ڵكۆڵین و پشكنینى شوێنه‌واره‌كان ده‌كه‌ن، شوێنه‌واری هه‌رێمیش ده‌ڵێت، له‌ناو ئه‌م تیمانه زۆرینه‌یان له وڵاتى ئیتاڵیاوه هاتوون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌وار ده‌ستیكه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار پێگه‌ی شوێنه‌وار هه‌ن، كه ده‌كاته 40% خاكی هه‌رێم، تاوه‌كو ئێستاش نه‌توانراوه رووپێوى بۆ ته‌واوى ئه‌و شوێنه‌وارانه بكرێت.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌برى گشتى شوێنه‌اورى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نزیكه‌ى 30 تیمى بیانى كه سه‌ر به زانكۆى وڵاتانى جیاوازن كارى هه‌ڵكۆڵین و پشكنین له شوێنه‌واره جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
وتیشی “زۆرینه‌ى ئه‌م تیمانه له وڵاتى ئیتاڵیاوه هاتوون كه 11 تیمن و له‌دواى ئه‌وانیش ئه‌مریكیی و ئه‌وڕوپییه‌كانن”.
شوێنه‌وارى هه‌رێم به ئاسانى رێگا یبه‌و تیمه بیانیانه نادات كار له‌سه‌ر شوێنه‌اوره‌كان بكه‌ن، به‌ڵك رێكارى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و ماوه‌یه‌كی پێده‌چێت تاوه‌كو شوێنه‌واره‌كانیان راده‌ست ده‌كرێت.
كه‌یفى مسته‌فا ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه پڕۆپۆزه‌ڵ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌پێی یاسا رێكاره‌كانى خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و دواى دڵنیابوونه‌وه له شوێن و پێگه‌ى زانستی‌یان ئینجا كۆڵه‌تیان پێده‌درێت و دواجاریش له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه پابه‌ند ده‌كرێن به كار كردن له پێگه شوێنه‌وارییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له‌هه‌ر شوێنێك كاركردن ده‌ستپێبكه‌ن هاوڵاتیانى سنووره‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر كار و به‌مه‌ش چه‌ندین هه‌لیكار بۆ هاوڵاتیانى نزیك پێگه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌ڕه‌خسێندرێت.