لە تیشكی سەرووی وەنەوشەوەییەوە دەمانپارێزێت
964 سوودەكانی خۆڵبارینتان بۆ دەخاتەڕوو
964+
محەمەد فاتیح
بە گشتی هەموومان لە خۆڵبارین بێزارین و پێی قەڵس دەبین، بەڵام ئەوەی نەتانزانیوە سوودەكانی خۆڵبارینە، كە 964 بۆتان ئاشكرا دەكات.
سوودەكانی خۆڵبارین
ئیقبال لەتیف شارەزا لە بواری ژینگە بە 964ـی وت، “گرنگترین شت لە خۆڵباریندا ئەوەیە كە تیشكە زیانبەخشەكان ناگوازێتەوە بەڵكو تا رادەیەك بەر لە گواستنەوەشی دەگرێت، كە لە رێگەی تیشكی خۆرەوە دەگوازرێتەوە، هەروەها لە تیشكی سەرووی وەنەوشەوەییەوە دەمانپارێزێت و بەشداری لە گواستنەوەی تۆی دارەكان دەكات و لە شوێنی نوێ دەڕوێنەوە .
ئەو دەشڵێت، “خۆڵبارین هەندێك لە میكرۆبە زیانبەخشەكانیش دەكوژێت، كە لە پلەی گەرمای بەرزدا دەژین و لە دوای هەر خۆڵبارینێك پلەی گەرما دادەبەزێت”.
لە سوودەكانی دیكەی خۆڵبارین: جموجۆڵی هەندێك لە مێرووەكان پەك دەخات و دەبێته هۆی لەناوچوونی هەندێكی تریان.
هۆكارەكانی خۆڵبارین چین؟
دكتۆر حوسێن ئەسەدی شارەزا لە بواری ژینگە شیكردنەوەیەكی زیاتری بۆ خۆڵباربن كرد و تایبەت بە 964ـی وت:
-هۆكارەكانی خۆڵبارین دەگەڕێتەوە بۆ كەمئاویی و كەمبوونەوەی ئاستی هەردوو دەریای دیجلە و فورات بەهۆی كەمی بارانبارینەوە.
– ئەو بەنداوانەى وڵاتانی دراوسێ دروستيان كردووە بووەتە هۆكاری وشكبوونەوەی زەوی كشتوكاڵی، هۆكارێكیشە بۆ وشكەساڵی و كەمبوونەوەی سەوزایی.
-بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە هاویندا دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی خۆڵ و زیادبوونی خۆڵبارین.
– لەناوبردنى ناوچە كشتوكاڵییەكانیان بۆ بەكارهێنيان بۆ وەبەرهێنان و باڵەخانە دروستكردن كه هۆكاره بۆ زۆربوونی خۆڵبارین.
زیانەكانی خۆڵبارین
-كاریگەری دەخاتە سەر ئەو كەسانەی نەخۆشی تەنگە نەفەسی و حەساسییە ونەخۆشيی چاو و پێستیان هەیە.
-فشار دەكەوێتە سەر كەرتی تەندروستی و ژمارەی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان زۆر دەبێت .
-بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی مردن بە تایبەتی ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
-زەرەر و زیانی ئابووری هەیە .
-ژیانی رۆژانە پەكدەخات و دەبێته هۆی داخستنی قوتابخانە و فەرمانگە حكومییەكان.
-زەرەر و زیانی كشتوكاڵی دەبێت و زیان بە رووەكەكان دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ دەخاتە سەر كوالێتی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان.
-گەشتە ئاسمانییەكان پەكدەخات.
خۆڵبارین
له نزیكهى 90 تۆنهوه بووهته زیاتر له 31 تۆن
خۆڵبارین له سنوورى پارێزگاى ههولێر 50 تۆن كهمی كردووه
عێراق و هەرێمى کوردستان لە کوێى ئەو مەترسییەن؟
جیهان لە بەردەم هەڕەشەى بەبیابانبووندا
کەشى سبەینێ
لە عێراق خۆڵ و لە هەرێم باران دەبارێت
درەنگانی شەو کۆتایی دێت