19ـیەمین پارێزگای عێراق

یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە و بەمەش هەڵەبجە بەفەرمی دەبێتە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان و 19ـەیەمین پارێزگای عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە 5.5.2025، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە و هیچ سکاڵا و تانەیەک نابێتە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکە.

“لە ئەمڕۆوە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پارێزگای هەڵەبجە بە یاسایی و بە فەرمی ناسێندرا”، وەزیری داد وای وت.

لەدوای بڵاوکردنەوەی یاساکە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق، بڕیارە جارێکی دیکە یاساکە بنێردرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و دەبێت مەرسومی کۆماری بۆ دەربچێت.

رۆژی 14.4.2025، پەرلەمانی عێراق دوای چەندین جار دواخستن،  بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی کردە یاسا و بە فەرمی وەک 19 یەمین پارێزگای عێراق ناساندی.

وەزیرى دارایى 45 ملیار دینار بۆ هەڵەبجە و سلێمانى خەرج د...

وەزیرى دارایى 45 ملیار دینار بۆ هەڵەبجە و سلێمانى خەرج دەکات