له ده‌ره‌وه‌ى سه‌ربڕخانه ئاژه‌ڵيان سه‌ربڕی بوو
ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ قه‌سابی له قه‌زاى هه‌ریر دایه دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر سێ كه‌سی دایه دادگا كه كاریان گۆشتفرۆشییه و دوور له سه‌ربڕخانه ئاژه‌ڵیان له‌ناو دوكانه‌كانیان كوشتووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.5.2025 نوێنەری یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە بنکەی پۆلیسی هەریر و دادگای لێکۆڵینەوەی ئه‌م قه‌زایه ئامادە بوو، بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئه‌و سێ كه‌سه تۆمەتبار.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌ربڕخانه‌كان پێچه‌وانه‌ى رێنماییه ژینگه‌ییه‌كانه بۆیه سێ گۆشتفرۆشه‌كه‌ى هه‌ریریان داوه‌ته‌وه دادگا.
وتیشی “هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ناسراون و له‌مڕۆه‌وه رێكارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە و لە ناو دووکان هۆكارێكه بۆ پیسکردنی ژینگە و فه‌رمانگه‌كه‌یان پاڵپشت بە رێنمایی تایبەت بە سەربڕخانەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە 3ـی ساڵی 2021 لە یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2008 یاسای پاراستن وچاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، ئه‌م سێ گۆشتفرۆشه‌یان داوه‌ته دادگا.