بوو بە مانگێک 

720 کاتژمێرە ئاڤێستا نەدۆزراوەتەوە 

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ 30 رۆژی تەواوە ئاڤێستا خنکاوە و تیمەکانیش هێشتا هەر دەگەڕێن بەدوای تەرمەکەیدا بەڵام نەدۆزراوەتەوە، دەیان تیم و سەدان کارمەند و خۆبەخش بە چەندین رێگا بەدوایدا دەگەڕێن.

بەرگری شارستانیی سۆران دەڵێت 720  کاتژمێرە رووداوەکە روویداوە یەوان 335 کاتژمێر گەڕانیان کردووە و بەردەوام 120 بۆ 220 کارمەند لە پرۆسەی گەڕانەکەدا بەشداربوون.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 وتی، ئەمڕۆ بوو بە 30 رۆژ بەڵام هێشتا بە پێی ستانداردی جیهانای تا 90 رۆژ بە رێێکاری جیاواز و کاتی جیاواز بەدوایدا دەگەڕێن ئەگەر هەر نەیان دۆزییەوە راپۆرتی چۆنییەتی گەڕانەکەیان بەرز دەکەنەوە.

لە ناو تیمەکانی گەڕان برینداریان هەیە

وتیشی، تیمەکانیان لە رێگەی بەلەم، ژێرئاوی، قولابی ئاسن، بە قاچ بە دەست بە دارو بەرد بەدوایدا گەڕاون و تەنانەت برینداریان هەیە لە تیمەکان، هەیانە پەلکی دارچووە بە چاویدا و هەشیانە دەستی یان قاچی شکاوە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران و سەرۆکی تیمی گەڕانەکە ئاماژەی بەوەکرد، رۆژانە لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانی تاوەکو 7:00ـێ ئێوارە پرۆسەی گەڕان بەردەوامە لە ێگەی زیاتر لە 120 کارمەند و 35 خۆبەخشەوە. لە سنوری ئەوان 25 کیلۆمەتر و بە دیوی خەبات و قەبدیلیشدا 125 کیلۆمەتر گەڕان دەکەن.

پسپۆرانی نێودەوڵەتی دەڵێن وەک ئێوەمان پێناکرێت

تیمەکانی بەغدا لەگەڵ چەندین پسپۆر لە وڵاتانی فەرەنسا، ئوردن و ئیمارات پەیوەندییان پێوە کردوون و دانیان بەوەدا ناوە کە ئەوان وەک ئەم تیمانەیان پێناکرێت لە پرۆسەی گەڕاندا، میراودەلی وای وت.

لە رۆژی 5.4.2025 مامسۆتا ئاڤێستا لە سنووری بارزان لەگەڵ خانەوادەکەی چووبوونە گەشت و کەتە ناو رووبارەوە و تا ئەمڕۆ تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

"گەڕان بەدوای مامۆستا ئاڤێستا بەردەوامە و تا سێ مانگ کۆڵ نادەین"