حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمار کراوە

دوای رۆژێک لە داخستنی ئەمڕۆ کوشتارگەی کۆیە کرایەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

داخستنی کوشتارگەی ئاژەڵانی کۆیە بەهۆی تای خوێنبەربوون زۆری نەخایاند و ئەمڕۆ دەکرێتەوە.

دوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو 2025.5.2، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کوردستان و لە قەزای کۆیە تۆمارکرا، بۆ گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە لایەن ڤێرتێرنەری قەزای کۆیەوە بڕیاردا کوشتارگەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک دابخرێت، بەڵام لە لایەن قایمقامییەتی قەزاکەوە بڕیاردا ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی تر کوشتارگەکە بکرێتەوە.

دکتۆر خەیروڵا خدر، بەڕێوەبەری کوشتارگەی کۆیە بە 964ـی وت، هەموو رێکارەکانی پاککردنەوەی کوشتارگە و تەعقیم کردنی کوشتارگە بە ماددەیەکی شل کە پێی دەوترێت (ڤێرکۆن) ئەنجامدرا و بە تەواوی کوشتارگەکە خاوێنکراوەتەوە، بۆیە لەسەر داوای قایمقامی کۆیە ئەمڕۆ کوشتارگە کرایەوە بە رووی قەسابەکاندا بەو شێوەیەی کە رێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدرێت.

تاوەکو ئێستا تەنها یەک حاڵەت لە کوردستان بوونی هەیە، ئەویش لە قەزای کۆیەیە بەوپێیە رێکارەکانی خۆپارێزی بە تایبەت لە قەزای کۆیە زیاترن و ئامادەکاری و رێکاری تەواو گیراوەتەوەبەر.

کوشتارگەی کۆیە دەکەوێتە سەر رێگەی کۆیە – تەقتەق، بە دووری 14 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کۆیە، رۆژانە نزیکەی 70 سەرئاژەڵ لەلایەن قەسابەکانەوە لەو کوشتارگەیە سەردەبڕدرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەندروستیی رێکاری نوێ بۆ تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر

تەندروستیی رێکاری نوێ بۆ تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر