دیمەنێکی ناڕەزاییەکانی هاوڵاتیانی حاجیاوا ... وێنەکە لە سۆشیاڵ میدیای ڕۆژانەی حاجیاوا وەرگیراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه : ئه‌مه ته‌نیا بیرۆكه بوو نه‌ك بڕیار
حاجیاوا رازى نییه زبڵ و خاشاكى راپه‌ڕین له سنووره‌كه‌ى كۆبكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك ده‌نگۆیه‌كى فراوانى ناڕازیبوون له سنوورى ناحیه‌ى حاجیاواى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین دروستبووه له دژى هێنانى زبڵ و خاشاكى راپه‌ڕین بۆ سنوورى ناحیه‌كه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه سه‌ره‌ڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌وڵه ده‌شڵێت، ئه‌وه ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌ك بوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ى راپه‌ڕینه‌وه و بڕیار نه‌بوو.
ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌هۆى نه‌بوونى كارگه‌ى ریسایكلین و شوێنێكی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك، بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتى زبڵ و خاشاكهكهیان له‌و ناحیه‌یه كۆبكه‌نه‌وه.
ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجیاوا به 964ـى وت، ئه‌وان وه‌كو ئیداره‌ى ناحیه و شاره‌وانى ناڕازین له جێبه‌جێكردنى ئه‌م بیرۆكه‌یه و تاوه‌كو بۆشیان بكرێت ده‌رفه‌ت ناده‌ن ئه‌و زبڵ و خاشاكه له سنووره‌كه‌یان كۆبكرێته‌وه.
وتیشی “سبه‌ینێ كه‌سایه‌تییه‌كانى حاجیاوا سه‌ردانم ده‌كه‌ن كه رازى نین به‌و بیرۆكه‌یه و ئیداره‌ى راپه‌ڕین ئه‌و ناڕازیبوونهى ئێمه و هاوڵاتیان له‌به‌رچاو ده‌گرێت و بیرۆكه‌كه جێبه‌جێ ناكرێت”.
ئه‌و شوێنه‌ى له حاجیاوا ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 ساڵه زبڵ و خاشاكى لێ كۆده‌كرێته‌وه، كه‌وتووه‌ته نزیكى چیاى ماكۆك و له‌وێ دواى كۆكردنه‌وه‌ى ته‌واوى زبڵ و پاشماوه‌كان ژێر خاك ده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، جارێ دروستكردنى كارگه‌ى ریسایكلین له تواناى ئه‌واندا نییه، ئه‌وه‌ى به‌نیازیشن له ئیداره‌ى راپه‌ڕین دروستى بكه‌ن كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى پشده‌ره‌ڕه‌قه هه‌ندێك كێشه‌وگرفتى جیاوازى بۆ دروست بووه و پێشبینى ناكرێت به‌م زووانه دروست بكرێت.