دیمه‌نى ئه‌و رێگا دووسایدهى بۆ كارگه‌كه دروستكراوه... وێنه: شاره‌وانییه‌كانى سۆران
ته‌نیا دووسایدێكی بۆ دروستكراوه
“دیار نییه كه‌ى كارگه ریسایكلینه‌كه‌ى سۆران ته‌واو ده‌كرێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران ده‌ڵێت، دیار نییه كه‌ى كارگه‌ى ریسایكلینى ئیداره‌ى سۆران ته‌واو ده‌كرێت، ئه‌وه‌ى تا ئێستا كرابێت ته‌نیا دروستكردنى دووسایدێكه.
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران پێش هاتنى سه‌رى ساڵ رایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵى 2024 ده‌ست به دروستكردنى كارگه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه نزیكه‌ى حه‌وت مانگ رۆیشتووه و هێشتا ته‌واو نه‌كراوه.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان به‌وردى چاودێری دروستكردنى ئه‌م كارگه‌یه ده‌كه‌ن، چونكه بوونى كارگه‌ى ریسایكلین هاوكارێكی باشی ژینگه‌پارێزى ده‌بێت.
وتیشی “دیار نییه كه‌ى دروستكردنى كارگه‌كه ته‌واو ده‌كرێت و ئه‌وه‌ى كراوه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه زه‌وى بۆ دابینكراوه و دووسایدێكیشى بۆ دروستكراوه”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى 964 له‌سه‌ر ئه‌م كارگه‌یه ده‌ستیكه‌وتووه، 15 ملیار دینار بۆ دروستكردنه‌كه‌ى ته‌رخان كراوه و له‌سه‌ر رووبه‌رى 100 دۆنم زه‌وى دروستده‌كرێت، رۆژانە لاینكه‌م ده‌توانێت 400 تۆن زبڵ و پاشماوه ریسایکلین بکات.
به‌قسه‌ى هه‌ژار ماهیر، رۆژانه له سنوورى ئیداره‌ى سۆران نزیكه‌ى 400 تۆن زبڵ و خاشاك له 11 شوێنى جیاجیاى ئیداره‌كه كۆده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر كۆمپانیایه‌ك كارى له‌دروستكردنى شوێنى كارگه‌كه ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا كۆمانیاكه نه‌ماوه‌و حكومه‌ت خۆى كاره‌كانى ته‌واو ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ى له‌سه‌ر دروستكردنى كارگه‌كه دراوه، پێویسته كارگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بێت و به‌پێی ستاندراده جیهانییه‌كان زبڵ و خاشاك ریسایكلن بكات،
زبڵ و خاشاک
لە دووەم رۆژی جەژندا
هێشتا ناوەڕاستی رۆژە و 30 تۆن زبڵ لە پارکەکانی هەولێر هەڵگیرایەوە
شار بە ژینگەپارێزانەوە جوانە
یەکەم شەوی جەژن 1500 تۆن زبڵ و خاشاک لە هەولێر کۆکرایەوە
شارەوانى چوارقوڕنە بڕیاریدا
ئەو زبڵ و خاشاکەى لە رانیەوە دەبرایە چوارقوڕنە راگیرا
پڕۆژەیەکە بۆ پاراستنی ژینگە و کار بۆ جێبەجێ کردنی دەکرێ