دیمەنێکی شاری سلێمانی
لە سلێمانی کێشەی تەکنیکییان هەیە
لە بری هێڵی گەرمی 122 پەیوەندی بکەن بە ژمارە 100ـەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کێشەی تەکنیکی لە هێڵی گەرمی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 دروست بوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ کاری پێویست پەیوەندی بکەن بە ژمارە 100ـەوە.
سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە هێڵی گەرمی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی هاوڵاتیان بۆ کاری پێویست پەیوەندی بکەن بە هەریەکە لە ژمارەکانی:
07701949090
07701949191
باسی لەوەکرد، تا ئێستا نازانرێت کەی دەکەوێتەوە کاری هێڵی 122 هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندیش بکەن بە ژمارە 100ـەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی