ئەمشەو یاری هەیە و سزا دراوە

یاریگای نەورۆز دەرگاکانی داخراون و هیچ هاندەرێک نابینرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزای بەسەر هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆزدا سەپاند ئەمشەو یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەرلە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاری دەکات.

سەرجەم دەرگاکانی یاریگاکە داخراون تەنیا ستافی یاریگاو یاریزانان دەتوانن لە ناو یاریگا بن و جەو و قەرەباڵغیەکەی یارییەکانی پێشوو نەلە ناو یاریگا و نەلە دەرەوەی یاریگا نابینرێت.

شەوی 22.4.2025 لە کۆتا خولەکەکانی یاری نێوان زاخۆ و نەورۆز بووبە شەڕی نێوان هاندەران و 62 کەس لە هاندەری هەردوولا و هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەهۆی ئەو شەڕەوە هەردوو یانەی بە 25 ملیۆن دینار و ئامادەنەبوونی هاندەرانیان لە یارییەکان سزادا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

  یانەی نەورۆز تانە لە بڕیارەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ...

  یانەی نەورۆز تانە لە بڕیارەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەدات