ماتۆڕسوارن و ته‌قه‌یان كردووه
پۆلیس چوار كه‌سی بێزاركه‌رى له گه‌رمیان ده‌ستگیركرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی گه‌رميان ده‌ستگیركردنى چوار كه‌سی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئه‌وان به ته‌قه‌كردن خه‌ڵكیان بێزار كردووه.
كه‌مێك پێش ئێستا عەقیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه كه دوای ئەوەی شەوی رابردو لە گەڕەکی شەهیدان و ئازادی و ئاوارەکانی قەزای کەلار دوو تۆمەتبار بە ماتۆڕسکیل لە نێو شار دەسوڕانەوە و بە چەکی جۆری کلاشکۆف تەقەیان دەکرد و بوبوونە هۆی دڵەڕاوکێ و بێزارکردنی هاوڵاتیان و مەترسیان لەسەرگیانی هاوڵاتیان دروست کردبوو بەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەک و ماتورسکیلەکانیشاندن گیراوه.
وتیشی “تۆمه‌تباره‌كان چوار كه‌سن و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 495 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردووش لەسەرهەمان تۆمەت پۆلیس دوو تۆمەتباری دیکەی دەستگیرکرد و بەهەمان مادە بەندکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.