دەربەندیخان.. لەسەر فرۆشتنی تەرەقە دوو دوکاندار دەستگیرکران

964+

فەرمان سادق

لەسەر فرۆشتنی تەرەقە و یاری ئاگرین لە دەربەندیخان پۆلیس دوو دوکاندار دەستگیردەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28.6.2023، دوو دوکاندار لەسەر فرۆشتنی تەرەقە دەستگیرکران.

دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هات کە خەڵکی گەڕەکەکە پەیوەندیان بە پۆلیسی فریاکەوتنی کەلار کردووە و سکاڵایان دژی ئەو دوو دوکاندارە کردووە کە تەرەقە و یارییە ئاگرینەکانی ئەوانی بێزار کردووە.

دەستگیرکردنی ئەو دوو دوکاندارە هاوکاتە لەگەڵ هۆشداری و رێنمایی قایمقامیەتی زۆرینەی شارەکانی کوردستان کە یارییە ئاگرینەکان و تەرەقە فرۆشتنی قەدەغە کرابوو.

دوای سکاڵایەکە پۆلیسی 104ـی قەزای کەلار دەچنە دوکانی دوو هاوڵاتییەکە و دەستبەسەر بڕێکی زۆر تەرەقە دەگرن و هەردوو دوکاندارەکەش دەستگیر دەکەن.

عەقید عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: هەردوو دوکاندارەکە بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی دەدرێنە دادگا.