هەواڵ
بکوژ دەستگیر نەکراوە
لە گوندێکی گەرمیان کەسێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا
پێشەوا محەمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کەسێک لە گوندی کوڵەجۆی سەر بە ناحییەی کۆکز لە ئیدارەی گەرمیان بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا و پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، تا ئێستا بکوژ دەستگیر نەکراوە.
بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی گەرمیان، کە بە 964 دراوە، ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 44 ساڵە و خێزاندارە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئەو کەسە لەناو ئەو گوندە لە لایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە”.
وتیشی، “تا ئێستا بکوژ دەستگیر نەکراوە، بەڵام ئێمە هەموو رێکارەکانی خۆمان گرتووەتەبەر و بەدوای دەستگیرکردنییەوەین”.
باسی لەوەش کرد، تەرمی کوژراو لە پزیشکی دادییە بە مەبەستی توێکاری.