چەند دیمهنێكى شێواندنى شوێنهوارهكه... وێنە: سەروان عیسا
شوێنه‌وار "به‌رپرسانى ئیدارى سنووره‌كه به‌رپرسن"
به “لێدانى گولـله” شوێنه‌واره‌كه‌ى چیاى به‌نى هه‌ریر شێوێندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌واره دێرینه‌كه‌ى چیاى به‌نى هه‌ریر شێوێندراوه، كه ته‌مه‌نى بۆ زیاتر له سێ هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، شوێنه‌وارى هه‌رێم به‌وه ئاگادارن، به‌ڵام گله‌ییان له ئیداره‌ى سنووره‌كه هه‌یه كه وه‌كو پێویست ئاگایان له‌و پێگه شوێنه‌وارییه نه‌بووه.
هه‌واڵى شێواندنه‌كه، له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌ك له سۆشیاڵ میدیایه‌ك به‌ناوى شوێنه‌وارناسی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند شێواندنى ئه‌م شوێنه‌واره بۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن كگه‌سالن نه‌ناسراو به لێدانى گولله شێوێندراوه.
وتیشی “ئه‌و كه‌سانه‌ى شێواندوویانه وه‌ك ئه‌وه له‌و شوێنه نووسیویانه، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوایه بوونى په‌یكه‌ر له‌و شوێنه جۆرێك له شه‌ریك دروستكردنه بۆ خوداى گه‌وره”.
مێژووى ئه‌م شوێنه‌وارییه بۆ هه‌زاره‌ى یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، واتا زیاتر له سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
كه‌یفی مسته‌فا، ره‌خنه و گله‌یی ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى یه‌كه‌ى ئیدارى هه‌ریر ده‌كات كه وه‌كو پێویست چاودێرى ئه‌و پێگه شوێنه‌اورییه‌یان نه‌كردووه و ده‌شڵێت “ئه‌وان به‌رپرسی یه‌كه‌م له پاراستنى پێگه شوێنه‌وارییه‌كانى سنووره‌كه‌یان”.