دوو دیمەن؛ وێنە گەورەکە شوێنەارەکەی پیرەمەگروون و وێنەی دووەمیش واژۆکردنی گرێبەستەکە.. وێنە؛ شوێنەواری هەرێم.
ده‌كه‌وێته پیره‌مه‌گروون
زانكۆیه‌كى ئه‌ڵمانى پێنج ساڵی دیكەش كار له شوێنه‌وارێكى هه‌رێم ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانى گرێبه‌ستێكی واژۆكرد، بۆئه‌وه‌ى ماوه‌ى پێنج ساڵى دیكه‌ش له شوێنه‌وارێكی سنوورى ناحیه‌ى پیرمه‌گروون له سلێمانى كارى هه‌ڵكۆڵین بكات، كە پێنج ساڵیشە لەوێ كاردەكەن.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شوێنەوارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، لەگەڵ زانکۆی هایدڵبێرگی ئەڵمانی گرێبەستێکیان واژۆكرد، كه کاری کنەوپشکنینی شوێنەواری له شوێنه‌وارى ره‌به‌نه له پیره‌مه‌گروون به‌رده‌وام بكات.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه كارى ئه‌م زانكۆیه له ساڵى 2026 ده‌ستپێده‌كات و له ساڵى 2030 كۆتایی دێت.
وتیشی، “ئەم پڕۆژەیە راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی سەرپەرشتی و جێبەجێ دەکرێت”
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه پێشتر شوێنه‌وارى سلێمانى له‌سه‌ر ئه‌م پێگه شوێنه‌وارییه‌ى پیره‌مه‌گروون بڵاویكردووه‌ته‌وه، مێژووى ئەم شوێنەوارە بۆ سەدەى یەکەم و دووەمى زایینى دەگەڕێتەوە و تیمه‌كانى ئه‌م زانكۆ ئه‌ڵمانییه‌ش بۆ وەرزى پێنجەمە لەم شوێنەوارە کار دەکەن.