لە سلێمانی هێشتا دیارینەکراوە

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە هەولێر دیاریکرا

ژووری هەواڵ

لە هەولێر نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا و هاوڵاتییان دەبێت لەنێوان 12 بۆ 16 هەزار و 750 دینار بدەن بۆ هەر ئەمپێرێک، لە سلێمانیش هێشتا نرخەکان دیارینەکراون.

ئەمڕۆ شەممە 3.5.2025، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، مۆلیدە ئەهلییەکان لە شاری هەولێر بۆ مانگی چوار رۆژانە تێکڕا 10 کاتژمێر کارەبای دابینکردووە.

نرخی یەک لیتر گاز بە 525 دینار دیاریکراوە و دەبێت هاونیشتمانیان بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدەکان 43 دینار بدەن.

نرخەکان بەم جۆرە دیاریکراون:

ناوشاری هەولێر کاتژمێرەکان لە نێوان 280 کاتژمێر تاکو 290 کاتژمێرە، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 12 هەزار دینار تاکو 16 هەزار و 750 دینارە، نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی موەلیدە  43 دینارە .

ناوبازاری شاری هەولێر کاتژمێرەکان لەنێوان 116 کاتژمێر تاکو 137 کاتژمێرە، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان شەش هەزار دینار تاکو حەوت هەزار دینارە  و بۆ ئەم مانگە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە 47 دینارە .

دەوروبەری هەولێر و قەزاو ناحیەکان و گوندەکان کاتژمێرەکان لەنێوان 100 کاتژمێر تاکو  450 کاتژمێر بووە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان چوار هەزار و 750 دینار تاکو 18 هەزار دینارە بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی موەلیدەکان 47+40 دینارە .

لەبارەی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلیمانی، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “هێشتا نرخەکان دیارینەکراون و رەنگە سبەی لەسەر ئەو بابەتە کۆببینەوە”.