لە زاخۆ

کرێکارێک گیانی لەدەستدا و هاوڕێکەی بەسەختی بریندار بوو

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوو کرێکار لە کاتی کار کردن لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەیان بریندار بوو.

رووداوەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 2.5.2025 لە کۆمەڵگەی دریم سیتی، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری زاخۆ روویداوە.

دوو کرێکارەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و هاوڕێ بوون و بەیەکەوە کاریان کردووە.

مقەدم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، یەکێک لە کرێکارەکان، کە تەمەنی 25 ساڵ بووە، راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، هاوڕێکەشی لەفریاکەوتنی زاخۆ لەژێر چاودێری چڕدایە و چارەسەری بۆ دەکرێت”.

وتیشی، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، بەدواداچوون دەکرێت.

ئەمە لەکاکاتێکدایە دوێنێ لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کرێکارێکی دیکە لە شاری هەولێر لە کاتی کار کردن گیانی لەدەستدا، پێش هەفتەیەکیش کرێکارێکی دیکە لەنهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەکی نزیک کۆرنیشەکەی زاخۆ بەربووەوە و بەهەمان شێوە گیانی لەدەستدا.

دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانى لەدەست دا

دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانى لەدەست دا