مێسی بۆ لای رۆناڵدۆ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
هاندەرانی یانەی هیلالی سعوودی، خۆیان بۆ ئاهەنگگێڕانێکی نزیک بۆ گواستنەوەی فەرمیی لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی بۆ یانه‌كه‌یان ئاماده ده‌كه‌ن.
هاندرانی هیلالی سعوودی له رۆژانێكی خۆشدا ده‌ژین، دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان گه‌یشته یاری كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، هه‌رچه‌نده نازناوه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا.
نوێترین هه‌واڵی خۆش بۆ هانده‌رانی هیلال، رۆژنامه‌ی شه‌بابییه‌ی سعوودی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت لیۆنێل مێسی له هاوینی داهاتوو به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ورده‌كاری دیكه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به تایبه‌تی بابه‌تی نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
لە ئەگەری پێوه‌ندیكردنی مێسی به هیلال، جارێكی دیكه ركابه‌ری نێوان ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ئێستای یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی دووباره ده‌بێته‌وه، كه پێشتر له خولی ئیسپانیا له تروپكی ململانێدابوون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، هه‌فته‌ی رابردوو گفتوگۆی نێوان پاریس سانجێرمان و مێسی، سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان وه‌ستا.
گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له هاوینی ئه‌مساڵدا كۆتایی دێت.