هێشتا هاوین نەهاتووە و گەرمیان وشکەساڵی راگەیاند
+964
ژووری هەواڵ
گه‌رمیان خۆى یه‌كلاكرده‌وه كه ئه‌مساڵ به وشكه‌ساڵیدا تێده‌په‌ڕێت و لە ماوەی 25 ساڵى رابردووش‌دا 13 ساڵە لە وشکەساڵیدا ژیاوه.
"لە ماوەی 25 ساڵدا 13 ساڵە لە گەرمیان وشکەساڵیە"
ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانیی هیلاكترین توێژى كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌ویش كرێكارانن، په‌یامنێرى 964 له‌ناو بازاڕى شێخه‌ڵاى هه‌ولێر چه‌ند كرێكارێكی دوواندووه، کە زیاتر لە 20 سالە کاری کرێکاری دەکەن، ئه‌وان له جه‌ژن و پشوودان نه‌بوون به‌ڵكو له‌م رۆژه‌شدا پاڵ به عاره‌بانه‌كانیانه‌وه ده‌نێن بۆ ده‌ستكه‌وتنى پاروه‌نانێك.
"شەش منداڵم بە کرێکاری بە خێو کردووە"
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌شێكی ژیانى دانیشتوانى خه‌له‌كان بریتی بووه له ناڕه‌زایی و گردبوونه‌وه بۆ ته‌واونه‌كردنى ئه‌و رێگایه‌ى كه به‌به‌رده‌میاندا ده‌ڕوات و سلێمانى و
ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌یه‌كه‌وه ده‌بستێته‌وه، ئه‌مڕۆش سه‌رله‌نوێ ئاگادارییه‌كیان بۆ حكومه‌ت ناردووه كه ئه‌گه‌ر ده‌ست به ته‌واوكردنى رێگاكه نه‌كه‌نه‌وه، خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەستپێدەکەنەوە.
دانیشتووانی خەلەکان دوا ئاگاداری دەدەن بە حکومەت
رووداوى ئه‌و پاسه‌ى كه دوێنێ له نزیك گوندى كارێزه‌ى شارباژێر وه‌رگه‌ڕا و تیایدا 18 قوتابی و مامۆستا بریندار بوون، برینى یه‌كێكیان زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌یامنێرى 964 له سلێمانى سه‌ردانى كرد‌و ده‌ركه‌وت كه دۆخى ته‌ندروستى له مه‌ترسی ده‌رچووه‌و جێگیره.