کرێکارێک لە جەژنی کرێکاراندا:

“شەش منداڵم بە کرێکاری بە خێو کردووە”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە رۆژی جیهانی و جەژنی کرێکاراندا زۆرن ئەو کڕێکارانەی بەردەوامن لە کارکردن و تەواوی تەمنیان بە کرێکاری بەسەر بردووە.

پەیمانێری 964 لەم رۆژەدا چەند کرێکارێکی دواندووە و کە زیاتر لە 20 سالە کاری کرێکاری دەکەن.

یەکێک لە کرێکارەکان دەڵێت، شەش منداڵی بە کرێکاری بەخێوکردووە و ناخۆشی زۆری دیوە ئێستاش ئەگەر کار نەکات ناتوانن بژین، داواشیان ئەوەیا کە حکومەت یارمەتییان بدات چونکە چوونەتە تەمەنەوە و ئیتر وەک پێشتر کاریان پێ ناکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی