منداڵێکی ناو پاسەکەی کونە ماسی

سێ رۆژ بەر لەئێستا دەستێکی شکابوو و کەچی دوێنێش دەستەکەی تری شکا

دیلان  محەمەد جەزا – سلێمانی

دوێنێ پاسێکی قوتابیان لە نزیک گوندی کارێزە وەرگەڕا و 18 قوتابی و مامۆستا تیایدا بریبداربوون، یەکێک لەو منداڵانەی دۆخی توندروستی باش نەبوو ئەمڕۆ توندروستی جێگیرە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.

سامان عەلی مامۆستا و باوکی ئەو منداڵە بە 964ـی وت، دوێنێ شەو نەشتەرگەری بۆ کچەکەی ئەنجام دراوە و ئێستا دۆخی تەندروستی باشە و چاوەڕوانن بزانن چی تری پێویست دەبێت قۆڵی.

وتیشی، هەر ئەم کچەی چەند رۆژێک پێش ئێستا دەستێکی شکاوە و لەم رووداوەش دەستەکەی دیکەی.

“هەر بەیانی کە دەرچوون تەگەری پاسەکە جام بووە، پێش گەیشتنیشیان لایان داوە و چاوەرێیان کردووە سارد بێتەوە، بۆیە پێم وایە بەشێک لە هۆکارەکە ئەوەیە” مامۆستا سامان وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی