باڵەخانەی قایمقامیەتی سلێمانی - وێنە: 964
لە پێناو سەلامەتی کرێکاران
قایمقامیەتی سلێمانی: 1100 شوێنمان ئاگادر کردووەتەوە و حەوت شوێن داخراون
964+
توانا نەقی
قایمقامی سلێمانی بۆ سەلامەتی کرێکاران زیاتر لە 1100 شوێنیان ئاگادرکردووەتەوە و حەوت شوێنیان داخستووە و شوینێکیش دراوە بە دادگا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.5.2025 کە هاوکاتە لەگەڵ ژەژنی کرێکاران قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رێگەی لیژنەکانیانەوە بۆ سەلامەتی کرێکاران و لەبەر نەبوونی مەرجی سەلامەتی شوێنێکیان داوە بە دادگا و زیاتر لە 1100 شوێنیشیان ئاگادارکردوەتەوە کە مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن، ئەمە جگە لەوەی حەوتج شوێنیشیان لەسەر پابەندنەبوون داخستووە.
ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی ئەوەی راگەیاندووە، ساڵانێکە قائیمقامیەتی سلێمانی گرنگی بە ژیان و سەلامەتی کرێکار دەدات و کاری بۆ باشتربوونی هەلومەرجی کرێکاران و ژینگەی کارکردنیان کردووە، خۆشبەختانە لیژنەی سەلامەت کرێکاران لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە لە ساڵی 2018 تاوەکو 1.5.2025 توانیویانە هەشت هەزار 181 سەردانیان بۆ کارگە، کۆمپانیا و شوێنەگشتییەکان ئەنجام بدەن، 1104 شوێنیان ئاگادارکردووەتەوە كه پێویسته لهشوێنی كاركردنیاندا رەچاوی مهرج و رێنماییهكانی سهلامهتی كرێكار بکەن، یەک شوێنش بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی کرێکارەوە رووبەڕووی دادگا کردوەتەوە و حەوت شوێنیشیان داخستووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامانجی سەرەکی ئێمە ئەوەیە لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە ئاستەنگ و مەترسییەکانی بەردەم کرێکاران کەمبکەینەوە، تاوەکو رێگری بکرێت لەو قوربانییە زۆرانەی دەستی کار، کە ساڵانە بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییەوە روودەدەن”.