شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمى پشووى بۆ پاككه‌ره‌وه‌كانى راگه‌یاند
داوا له هاوڵاتیان و دوكانداره‌كان ده‌كرێت له جیاتى كارمه‌ندانى پاككه‌ره‌وه شار به پاكی رابگرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، داوا له هاوڵاتیان و دوكانداران ده‌كات، ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى كرێكاران پاككه‌روه‌كانیان له پشوودان و ئه‌وان هیممه‌ت بكه‌ن شاره‌كه به پاكى رابگرن.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه نامه‌یەكی ده‌ستنووسی بۆ لێپرسراوى به‌شی خزمه‌تگوزار شاره‌وانى و سه‌رپه‌رشتیارى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له كۆمپانیاى بیڤان ناردووه و داواى لێكردوون بۆ به‌رزڕاگرتنى ئه‌رك و ماندووبوونى پاكه‌وانه‌كان و رۆژى كرێكاران هه‌موویان له پشوودا ده‌بن و داوا ده‌كات هاوڵاتیان و خاوه‌ن دوكانه‌كان ته‌نیا له ئه‌مڕۆدا هاوكار بن بۆ پاكڕاگرتنى شاره‌كه.
سه‌لام بیلال به 964ـى وت “به‌پێی گرێبه‌ست پاككه‌ره‌وه‌كان نابێت ئه‌مڕۆ له پشوودابن، به‌ڵام ئێمه ئه‌و بڕیاره‌مان بۆ داون بۆئەوەی له‌ناو ماڵ و منداڵه‌كانیان له پشوودابن.
وتیشی “پێویسته هاوڵاتیان رێز له كرێكاران و پاككه‌ره‌وه‌كانى شار بگرن كه ماوه‌ى ساڵێك خزمه‌تیان ده‌كه‌ن و ته‌نیا یه‌ك رۆژیان هه‌یه بۆ پشوودان”.
داواى له هاوڵاتیان و دوكانداران كردووه ئه‌مڕۆ كه پاككه‌ره‌وه‌كان له پشوودان ئه‌وان ئه‌ركى پاكڕاگرتنى شاره‌كه له ئه‌ستۆ بگرن و ته‌نیا زبڵ و پاشماوه‌كان له شوێنێك كۆبكه‌نه‌وه و بڵاونه‌كرێته‌وه و ده‌شڵێت “به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ئه‌مڕۆ هاوكاریان نه‌بن، سبه‌ینێ كه پاككه‌ره‌وه‌كان دێنه‌وه سه‌ركار ئه‌ركیان قوڕستر ده‌بێت”.