دوو دیمه‌نى تێكدانى قیڕتاوهكه كه شاره‌اونى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
قیڕی تێكداوه
سبه‌ینێ له هه‌ڵه‌بجه شاره‌وانى هاوڵاتییه‌ك ده‌داته دادگا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ینێ شاره‌وانيى هه‌ڵه‌بجه هاوڵاتییه‌ك به تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به موڵكی گشتى هاوڵاتییه‌ك بداته دادگا، چونكه ده‌ڵێت “قیڕی شه‌قامێكی تێكداوه”.
شەقامه‌كه كه‌وتووه‌ته بەردەم مزگەوتی بەهەشت له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و رۆژانه هاتوچۆیه‌كی زۆرى هاوڵاتیانى به‌سه‌ره‌وه‌یه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانيى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، هاوڵاتییه‌كه به‌هۆى تێكدانى به‌شێكی قیڕى شه‌قامه‌كه ده‌ده‌ینه دادگا چونكه ناكرێت دواى هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆر ره‌زامه‌ندى قیڕتاوكردن وه‌ربگیرێت و هاوڵاتییه‌كیش تێكی بدات.
وتیشی “بڕیاره سبه‌ی هاوڵاتییه‌كه رووبه‌ڕووى یاسا بكه‌ینه‌وه و بیده‌ینه دادگا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هاوڵاتییه‌كه كارێكی نابه‌رپرسانه‌ى كردووه، بۆیه پێویسته ئه‌م هاوڵاتییه ئه‌و قیڕه‌ى تێكی داوه وه‌ك خۆى چاكی بكاته‌وه.