"بهئاسانى خۆى بهدهستهوه نهدهدا"
ئەو زیندانییەی لە نەخۆشخانەی ئازادی هەڵاتبوو لە گوندێکی شێخان دەستگیر کرایهوه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەو زیندانییەی چاکسازی گەورانی زرکا له دهۆك، كه لە پەنجەرەی توالێتی نەخۆشخانەی ئازادی هەڵاتبوو، دوای زیاتر لە 12 کاتژمێر لەلایەن پۆلیس لە گوندی بێساتێ دەستگیر کرا.
دوێنی چوارشەممە 2025.4.30 زیندانییەکی لە چاكسازی گەورانی زرکا لە دهۆك بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی براوەتە نەخۆشخانەی ئازادی، لەوێ بە فێڵی چوون بۆ توالێت، هەڵاتبوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری پارێزگای دهۆک بە964ـی وت، ئەو زیندانییەی بەمەبەستی چارهسهركردنى نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە و لە پەنجەرەی توالێتەکە هەڵاتبوو، لەگوندی بێساتێ لە سنووری ناحیەی قەسرۆک له قهزاى شێخان لەلایەن پۆلیسهوه دەستگیرکرا.
وتیشی “زیاتر لە سێ کاتژمێر هێزه ئەمنییهكان و كهسوكارهكهى هەوڵی دەستگیرکردنیان دا، کەس نەیدهتوانی لێی نزیک ببێتهوه، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر دەستگیرکرا”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن