دوو قوتابی قوتابخانەی لیدەرس

براندێکی خواردنەوەی سرووشتی تایبەت بە خۆیان بەرهەمدەهێنن

964+

ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

ئاریا و ئەحمەد دوو قوتابی قۆناغی بنەڕەتین و لە چەند جۆرێک لە گوڵ و گیای سرووشتی، براندێکی تایبەتی خواردنەوەی سرووشتیان درووستکردووە، بە ناوی (لیدەرس نۆش)  ئەمڕۆ لە فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەکەیان نمایشیان کرد  و پێشکەشی میوانانی فیستیڤاڵەکەیان کرد.

دەربارەی خواردنەوەکەیان ئەحمەد و ئاریا بە 964یان وت، ”خواردنەوەکە بە شێوەی کیسەی چای بچووکە و لە گوڵی بەیبوون، گوڵی محەمەدی و گیای هەزبێلە درووستکراوە، بە دەستی خۆمان لە ناوچەکە کۆمانکردۆتەوە، ماوەی دوو هەفتەیە سەرقاڵی ئامادەکردنین و ئەمڕۆش لەم فیستیڤاڵەدا نمایشمان کردووە و ئەگەر کڕیاری زۆری هەبێت نیازمانە بیخەینە بازاڕەوە”.

بە وتەی خوێندکارەکان، خواردنەوەکەیان هەر وەک چای ئاسایی ئامادە دەکرێت و هەوڵیان داوە سوود لەو گوڵ و گیایانە وەربگرن کە سوودی تەندرووستی و ئابووریشیان هەیە، لە ناوچەکەشدا بە ئاسانی دەستدەکەون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئەمڕۆ و سبەی فێستیڤاڵی شاڵ و شاپکە لە زاخۆ

ئەمڕۆ و سبەی فێستیڤاڵی شاڵ و شاپکە لە زاخۆ