هەواڵەکان

لە دهۆک زیندانییەک لە نەخۆشخانە هەڵات و یەکەی کرێنشینانیش هیچ دەنگی نییە

+964

ژووری هەواڵ

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی دهۆک کە بەتاوانی کوشتن دەستگیر کرابوو، بۆ چارەسەری نەخۆشی برایە نەخۆشخانەی ئازادی، لەوێ بەفێڵی چوونە توالێت، هەڵات.

پاقلە پڕناوکەکەی شارەزوور پێگەیشتووە و بەرناکەوێ، جوتیارانی ناوچەکە بازاڕیان گەرمە و کەیفیان خۆشە بەوەی کە چەند رۆژێکە كڕیار و جوتیاری ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هاتوون و راستەوخۆ هەر لە سەر پیكاب لێیان دەكڕن.

بەپێى ئامارەکانى سەرژمێرى گشتیى عێراق، لە هەرێمى کوردستان 200 هەزار کرێنشین هەن، حکومەتى هەرێمیش لە رێگەى دەستەى وەبەرهێنان و وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە دەمێکە بڕیاریانداوە 29 هەزار یەکە بۆ کرێنشینان دروست بکەن. بەپێى بەدواداچونێکى 964یش دوو ئەوەندەى کرێنشینان شوقە و یەکەى بەتاڵ بونیان هەیە.

تا ئێستا هەر وامانزانیوە کە خەنە زیاتر بۆ رەنگى قژ بەکاردێت، بەڵام توێژینەوەیەکى نوێى کوردى دەریخستووە کە پێکهاتە کاریگەرەکانى رووەکى خەنە، چارەسەرە بۆ شێرپەنجەى مەمک.