حەویجە

ماتۆڕسوارێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەست دا

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە قەزای حەویجە ماتۆڕسوارێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەست دا.

عەلی عیدان خەڵکی گوندی حەلوات بە 964ـی وت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 لەسەر رێگای نێوان گوندی حەلوات و قەزای حەویجە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەجۆری جێب لاریدۆ لە ماتۆڕێکی داوە و لە ئەنجامدا ماتۆڕسوارەکە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماتۆڕسوارەکە لە کاتی گەڕانەوەی لەسەر کار تووشی ئەو رووداوە بووە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی حەویجە بە 964ـی وت، بەهۆی نەبوونی پزیشکی داد، تەرمەکەیان رەوانەی شاری کەرکوک کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری