نوخشە ناسیح  پارێزگاری هەڵەبجە

“بە هاوكاری حكومەتی هەرێم ژێرخانی ئیداریی هەڵەبجە بنیاد دەنێن”

964+

ئەمەل ناجی

پارێزگاری بەوەكالەتی هەڵەبجە رایگەیاند، ئیشەكانیان لە دوای فەرمانی بەپارێزگابوونی شارەكەیان دەستپێدەكات، بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بنیادی ئیدارەیی هەڵەبجە بنیاد دەنێن.

نوخشە ناسیح ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 بۆ 964 قسەی كرد و رایگەیاند، دوای واژۆی سەرۆك كۆمار لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، هەر دوێنێ نووسراو بۆ وەزارەتی داد كراوە تا وردبینی بكات و دواتر بڕیارەكە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە.

وتیشی، ئیشەكانی ئێمە لە دوای فرمانەكە دەستپێدەكات و هەوڵ دەدەین بنیادی ئیداریی پارێزگای هەڵەبجە بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكەین، هەروەها داواكاری و پێداویستی دیكەش هەر لە رێگەی حكومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حكومەتی فیدراڵی دەكەین.

دوای ئەوەی 14.4.2025 پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی بە زۆرینەی دەنگ پەسند كرد، دوێنێ سەرۆك كۆماری عێراق لەتیف رەشید واژۆی لەسەر یاساكە كرد و پەسندی كرد، هەر دوێنێش مەرسومی كۆماری دەكرد و رادەستی پارێزگاری شارەكەی كرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا