گۆڕینی تاکسی کۆن بۆ نوێ ئارەزوومەندانەیە

“بڕیاری تۆمارکردنی تاکسی نوێ لە قازانجی گیرفانی شۆفێرانی تاکسییە”

964+

شۆڕش قادری

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بڕیاری تۆمارکردنی تاکسی نوێ، لە قازانجی گیرفانی شۆفێرانی تاکسییە و لەرووی داراییەوە هاوکارییەکی باشیان دەکات.

“دوای یانزەساڵ وەستان، شۆفێرانی تاکسی دەتوانن لە نێو سەدان جۆر ئۆتۆمبێل کە دەیان براندی جیهانی کە لە کوردستان بوونیان هەیە و گونجاون بکرێنە ئۆتۆمبیلی کرێ، بە دڵی خۆیان ئۆتۆمبیلی نوێ بکڕن ( تا سێ مۆدێل واتە 2023، 2024، 2025) و تابلۆی تاکسییەکەیان بگوازنەوە سەری و تابلۆیەکی تایبەتیش بە خۆڕایی وەربگرن بۆ ئەوەی تاکسییە کۆنەکەیان وەکو ئۆتۆمبیلی تایبەت بفرۆشنەوە”، هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وای نووسیوە.

شۆفێری تاکسی لەڕووی داراییەوە هاوکارییەکی باش کراوە، ئۆتۆمبێلە کۆنەکەشی دەفرۆشێتەوە و تاکسییەکی نوێش دەخاتە کارەوە

دەشڵێت، “لەم پرۆسەیە شۆفێری تاکسی لە رووی داراییەوە هاوکارییەکی باش کراوە و ئۆتۆمبێلە کۆنەکەشی دەفرۆشێتەوە و تاکسییەکی نوێش دەخاتە کارەوە”.

هێمن میرانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “گۆڕینی تاکسی کۆن بۆ نوێ ئارەزوومەندانەیە و وەستاوەتە سەر دۆخی دارایی شوفێرەکە و ئۆتۆمبیلی هایبرد و تەواو کارەبایی زیاد کراون کە دۆستی ژینگە و دۆستی گیرفانی شۆفێری تاکسیشن”.

وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە تۆمارکردنی تاکسی نوێ بڕیاری ...

وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە تۆمارکردنی تاکسی نوێ بڕیاری دا

چەند رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بە تۆمارکردنی تاکسی نوێ بڕیاری دا و رێنمایی ژمارە 3ـی ساڵی 2025ـی تایبەت بە تۆمارکردنی تاکسی نوێ خستە بواری جێبەجێکردنەوە، هێمن میرانی داوا لە شۆفێرانی تاکسی دەکات، رێنماییەکە بە وردی بخوێننەوە و هەموو جۆرە رێگاپێدراوەکانی ئۆتۆمبیل بناسن و دواتر بچنە پڕۆسەکەوە.

تاکسی میتەر لە سلێمانی قبوڵ نەکرا و رەتکرایەوە

تاکسی میتەر لە سلێمانی قبوڵ نەکرا و رەتکرایەوە

هانی شۆفێران دەدرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد بکەن ...

هانی شۆفێران دەدرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد بکەن بە تاکسی