بانکی تی بی ئای لە هەولێر. وینە :964
بەهۆی دانەنانی ئامێری راکێشانی پارەوە
حکومەتی هەرێم سکاڵای لە بانکی TBI کردووە
964+
ژێوار خدر
عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێکسی خۆی نوسیویەتی: “نیگەرانییەکی قوڵمان هەیە کە بانکی TBI ئامێری راکێشانی پارەی دانەناوە”
دەشڵێت، لە لای بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی سکاڵامان لە بانکی TBI کردووە، بەهۆی ئەوەی بانکەکە ئامێری راکێشانی پارەی دانەناوە.
روونیشیکردووەتەوە، بەر لە ساڵێک سەرۆکی بانکی TBI بەڵێنیداوە 100 ئامێری راکێشانی پارە دابنێ، دوای ئەوەی بووە یەکێک لە بانکەکانی هەژماری من، سەرەڕای ئەوەی 40 هەزار داواکاری هەژماری منی فەرمانبەرانی هەرێم لای ئەو بانکەیە، بەڵام تائێستا فەرمانی کڕینی ئامێرەکان دەرنەچووە و هەروەها چاپی کارتی هەژماری منیش دواکەوتووە.
باسی لەوەشکردووە، کە خاوەن هەژمارە نوێیەکان چاوەڕێی خزمەتگوزارییەکی باشتر لەو بانکە پێشەنگە دەکەن و
حکومەتی هەرێم لای بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی سکاڵای لە بانکەکە کردووە