به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى راپه‌ڕین:
“دروستكردنى شوێنی بارهه‌ڵگرى ته‌واوى مه‌رزه‌كانى هه‌رێم دراوه‌ته كۆمپانیایه‌ك”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمى كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، شوێنی بارهه‌ڵگرى مه‌رزه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین دراوه‌ته كۆمپانیایه‌ك دروستیان بكات، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ئیداره ده‌ڵێت به‌ته‌نیا مه‌رزى راپه‌ڕین نییه به‌ڵكو هه‌موو مه‌رزه‌كان دراونه‌ته یه‌ك كۆمیانیا.
نووسراوه‌كه به ژماره 1257 له رۆژى 21.4.2024 ده‌رچووه و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گواستنه‌وه له وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هه‌رێم واژۆى كردووه و ئاڕاسته‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، كاروبارى ناوخۆ كراوه، ئاماژه به ناوى كۆمپانیاى (جوهره اربیل) ده‌كات كه هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه له كاروبارى گواستنه‌وه، داوا له ئیداره‌كه كراوه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى كۆمپانیاكه بۆ سه‌رپه‌رشتى كردن و دروستكردنى گۆڕه‌پانى بارهه‌ڵگر له مه‌رزه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین.
تاكه مه‌رزێك له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین هه‌یه، ئه‌ویش كێلێ یه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی ئێران.
محه‌مه‌د فیزیا، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت ئه‌وه‌ى له‌و نووسراوه‌دا هاتووه راسته به‌ڵام به‌فه‌رمى تاوه‌كو ئێستا هیچ شتێك بۆ ئه‌وان نه‌هاتووه.
وتیشی “به‌پێی زانیارییه‌كانمان نه‌ك ته‌نیا بۆ مه‌رزى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌ڵكو ته‌واوى مه‌رزه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كۆمپانیایه شوێنى بارهه‌ڵگره‌كان دروست ده‌كات”.
تا ئێستا له نێوان هەرێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران چوار ده‌روازه‌ى فه‌رمی هه‌ن ئه‌وانیش پەروێزخان لە گەرمیان، باشماخ لە سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە هەولێر و كێڵى له ئیداره‌ى راپه‌ڕین، به‌ڵام هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەریەکە لە مەرزەکانی سەیرانبەن و تەوێڵەو شوشمێ لە هەڵەبجە، شێخ سێڵەو پشتە لە ئیدارەی گەرمیان و کێلەشین لە سیدەکان بکاتەوە، بەمەش ژمارەی دەروازەکانی نێوان هەرێم و ئێران بۆ 10 دەروازە زیاد دەکات.