بازرگانى هه‌رێم: هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ین
حكومه‌تى عێراق دروستکردنی کارتی ئەلکترۆنی بەشەخۆراک لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەستپێدەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوه، دروستکردنی کارتی ئەلکترۆنی بەشەخۆراک له هه‌رێمی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەستپێبکات، بازرگانى هه‌رێمیش پشتڕاستى ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه وه‌كو تێست له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
به‌پێی ئامارێكى نوێ كه بازرگانى عێراق بڵاویكردووه ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنیدا داتاکانیان نوێکردۆتەوە 20 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
نه‌زاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، له‌هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه ده‌ست به پڕۆسەی نوێکردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە ده‌كه‌ین.
وتیشی “سه‌ره‌تا له هه‌ڵه‌بجه وه‌كو تێست كاره‌كه ده‌ستپێده‌كرێت و دواتریش پرۆسه‌كه ده‌گوازینه‌وه بۆ پارێزگاكانى دیكه‌ى هه‌رێمی كوردستان”.
به‌قسه‌ى محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتى بازرگانى عێراق، پلانیان هەیە بۆ دەستپێکردنی نوێکردنەوەى كاره‌ته ئه‌وانیش له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه لە پارێزگاكانى بەسرە و زیقار ده‌ستپێبكه‌ن.
وتیشی “ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانییە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و نەهێشتنی سەرپێچی و ناوی دووبارە لە سیستمی کارتی بەشەخۆراکدا، هه‌وه‌ها دڵنیابوومان لەوەی کە به‌شه‌خۆراكه‌كان دەگاتە دەستی سودمەندە راستەقینەکانی”.