بەمەبەستی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون

وەزارەتی کشتوکاڵ هەڵمەتێکی بۆ پشکنینی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ دەستپێکرد

964+

شۆڕش قادری

بەمەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم هەڵمەتێکی پشکنین و پێدانی رێنمایی بە سەربڕخانەکان و شوێنەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ دەستپێکردووە.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە 964ـی وت، “هەڵمەتێکی بەرفراوانمان بۆ سەر شوێنەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ و سەربڕخانەکان لەسەرجەم فەرمانگە و هۆبەکانی ڤێتەرنەری و بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان دەستپێکردووە بە مەبەستی پێدانی رێنمایی و شۆردنەوەی ئاژەڵەکان بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون”.

“لیژنەیەکی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و شارەوانی و هەموو ساڵێک لەم کاتەدا ئەو هەڵمەتە ئەنجام دەدەن و لە هەڵەمەتەکدا دەرمانی پێویست دابینکراوە بۆ شۆردن و پاقژکردنی قەسابخانە و سەربڕخانە و ئاژەڵ و ئەو شوێنانەی تیایدا بەخێو دەکرێن”، هیوا عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان هەماهەنگیان کردووە بۆ ئەوەی مینبەری مزگەوتەکانیش بەکاربێت بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و خۆپاراستنیان لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

هیوا عەلی وتیشی، هەموو رێوشوێنکی پێویستیان لەوبارەیەوە گرتووەتەبەر و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون یان بەرکەوتن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ: بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون ئاژە...

وەزارەتی کشتوکاڵ: بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون ئاژەڵ لە کۆڵان سەرمەبڕن

هەرێمی کوردستان بۆ تای خوێنبەربوون کەوتەخۆی

هەرێمی کوردستان بۆ تای خوێنبەربوون کەوتەخۆی