"چەکی بێ مۆڵەتیشی پێبووە"

“قاقێ” لە هەولێر دەستگیرکرا؛ ئەوەی خوا پێی خۆش نییە کردوویەتی

964+

شۆڕش قادری

کەسێک لە هەولێر بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕ و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن دەستگیرکرا، کە خۆی بە “قاقێ” ناساندووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، هێزەکانیان کەسێکیان بەناوی (ئـ، م، ح) دەستگیر کردووە، کە چەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسکیلی کردووە و هەروەها ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە و تەقەشی کردووە، تۆمەتبارەکە نازناوی (قاقێ)ـشی لەخۆی ناوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو تۆمەتبارە دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لە نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر و لێکۆڵینەوەکانیان، دەستگیر کراوە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا چەکی بێ مۆڵەتی لابووە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبار ئەو چەکەی پێبووە بۆ ئەوەی هەرکاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵ یان پۆلیس تووشی یەک بوون، رووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام بۆی نەچووەتەسەر، دەستگیر کراوە و رادەستی یاسا کراوەتەوە.

پۆلیسی هەولێر: باندێكی قۆڵبڕینمان دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر: باندێكی قۆڵبڕینمان دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر چەند تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر چەند تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد