فڕۆكەخانەی بەغدا

ماددەی هۆشبەری لە ناو “نەعل” شاردبووەوە و دەستگیر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەسەڵاتی گشتیی گومرگیی عێراق ئاشكرای كرد، بڕێك ماددەی هۆشبەریان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستبەسەرداگرتووە، كابرای لە ناو نەعلەكانی پێیدا شاردبوویەوە.

دەسەڵاتەکە ئەمڕۆ دووشەممە 28.4.2025 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، تیمەكانیان دوای بەدواداچوون و بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان -بەشی فڕۆکەخانەی بەغدا، هەروەها بە پاڵپشتی پۆلیسی گومرگ، دوای پشکنینی ورد، توانیان لە ناو فڕۆكەخانەی بەغدا دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا بگرن، کە بە شێوەیەكی زۆر زیرەكانە شاردرابوویەوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، تۆمەتبارەكە ماددە هۆشبەرەكەی لە ناو نەعلە شاردبووەوە.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتبار دەگیرێتەبەر و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێت.

بۆ بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر ژنیان بەکارهێناوە

بۆ بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر ژنیان بەکارهێناوە