لە سلێمانی

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی چوار دیاریکرا

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى مۆلیدەی سیتییەکان کۆبووەوە و بڕیاریدا بە دیاریکردنی 262 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک بۆ مانگی نیسان.

ئەمڕۆ دووشەممە 28.4.2025، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان کراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 262 دینار.

“هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان (233) دینارە”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە سیتییەکان دەکات پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.