وێنە؛ سۆشیال میدیای عەشیرهتى بەرواری
بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەکەیانە
گوندێكی كانى ماسى شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ى بۆ سەیرانی گوندەکەیان ده‌ستنیشان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ده‌ڤه‌رى دۆسكیان، گوندێك شوێنێكی تایبه‌ت كرد بۆ گه‌شتیاران و سه‌یرانكاران كه پاشماوه و زبڵ و خاشاكه‌كانیان لێ كۆبكه‌نه‌وه، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت یه‌كه‌مجاره ئه‌م كاره ده‌كرێت و تیمه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ش دره‌نگ ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه كۆیبكه‌نه‌وه.
گونده‌كه ناوى بێتکاره له سنوورى ناحیه‌ى كانى ماسی.
رێدیر به‌روارى، چالاكوانێكی سنوورى به‌رواری باڵا به 964ـى وت، گونده سویرانێكی بۆ هاوڵاتیانیان رێكخستووه، به‌مه‌به‌ستى پاكڕاگرتنى ژینگه‌كه‌ش به‌پێویستى زانی ئه‌م شوێنه ده‌ستنیشان بكات.
وتیشی “شوێنه‌كه دووره له گوند و گونجاوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه و خاشاك”.