دوو ساڵە هەڵەبجە پارێزراوترین پارێزگایە بۆ رۆژنامەنوسان
میدیازان – محەممەد عومەر – هەڵەبجە
دوو ساڵە هەڵەبجە بە پارێزراوترین پارێزگا بۆ رۆژنامەنوسان ماوەتەوە، بەپێی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردسانئەمساڵ تا ئێستا تەنیا دوو پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسانی ئەو پارێزگایە تۆمار کراوە.
حەسەن محەممەد سکرتێری لقی هەڵەبجەی سەندکای رۆژنامەنوسانی کوردسان بە میدیا زانی راگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە پارێزگای هەڵەبجە کەمترین پێشێلکاری تۆمار کراوە و ئازادیەکی فراوانی رادەربڕین هەیە لە شارەکەدا.
بەپێی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنوسان ساڵی رابردووش لە هەڵەبجە کەمترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە و تەنیا یەک حاڵەت بووە.
لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی ٢٥٠ رۆژنامەنوس و راگەیاندکار هەن کە ٩٢ کەسیان ئەندامن لە لقی هەڵەبجەی سەندیکای رۆژنامەوسانی کوردستان.
ساڵی رابردوو ١٨٧ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە و زۆرترین پێشێلکاری کە ٣٣ حاڵەت بوون لە هەولێر تۆمارکراوە.