ئامێرێک نان و ئاوی پێدەدات

ئاژەڵەکەت بێخەم لە ماڵەوە جێبهێڵە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئیتر بەبێ خەمی سەفەر بکەن و پشیلەکانتان لە ماڵەوە جێبهێڵن، چونکە خوێندکارێکی زانکۆی قەیوان ئامێرێکی دروستکردووە، کە دەتوانی لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە چاودێری بکە و کەی خواردن و ئاویشی لێ بڕا بۆی دابنێیتەوە.

نیگا شەماڵ ئەو خوێندکارەیە باسی ئامێرەکەی خۆی بۆ 964 کرد و وتی، لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت چاودێری پشیلەکەت یان ئاژەڵە ماڵیەکەت بکەیت، کاتێک خواردن یان ئاوەکەی تەواو دەبێت، لە رێگەی ناردنی ئاگادارییەکەوە لە مۆبایلەکەتەوە خواردن و ئاوەکەی بۆ نوێ دەکاتەوە.

وتیشی، بەهۆی ئەم ئامێرەوە ئیتر پێویست ناکا خەمی ئاژەڵە ماڵییەکەت بێت، کاتێک دەڕۆیتە دەرەوە یان سەفەر دەکەیت و بە تەنیا جێدەهێڵیت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

چۆن بە شێوازی دروست ددانمان بشۆین؟

چۆن بە شێوازی دروست ددانمان بشۆین؟