دەست بەسەرداگرتنی تۆڕەکان - وێنە؛ پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە
پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە چوون
لە ئیمامی زامن 30 تۆڕی راوچییەکان دەستی بەسەردا گیرا
ئەحمەد مستەفا
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی 24.4.2025، کارمەندەکانی پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە لە خاڵی چاودێری ئیمامی زامن و لەسەر دەریاچەی سیروان، دەستیان بەسەر 30ی تۆڕی ماسیدا گرت.
کارمەندەکان، بە مەبەسـتـی رێگریکردن لە دیاردەی راوی ماسـی لە ناوچەکە بوون، پـاش گـەڕان و پشکـنینێکی زۆر بەناو دەریاچەکەدا توانیان دەست بگرن بەسەر 30ی تـۆڕی ماسی گرتندا.
پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە لە بارەی چالاکییەکەیان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تۆڕەکان لەناو دەریاچەکەدا دانرابوون بۆ راوکردنی ماسی لەسنوری عارەوان و چەمی زمکان و بانەبانان، وە سەرجەم تۆڕەکان ببوونە هۆی گرتنی کۆمەڵێک ماسی.
چەند ماسییەکیان زیندوو مابوونەوە و ئازادکراون و خراونەتەوە ناو دەریاچەکە، بەڵام نۆ دانە لە ماسییەکان مرداببونەوە و هێنراونەتەوە بۆ بۆبەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، بۆ ئەوەی لەلایەن لێکۆڵەری بەشەوە دادوەری لێ ئاگاداربکرێت و رێ و شوێنی یاساییان بۆ بگرێتەبە.