حەوت رێنمایی

تەندروستیی هەولێر: دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانتان دابخەن

964+

ژووری هەواڵ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین شاری هەولێری گرتووەتەوە، بەو بۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگاکە رێنمایی خۆپاراستن بڵاودەکاتەوە و دەڵێت پێویستە لەکاتی خۆڵبارین و تۆز و خۆڵ دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانتان دابخەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.4.2025، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەک رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تۆز و خۆڵ دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.

رێنماییەکانی تەندروستیی هەولێر ئەمانەن:

1- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
2- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و رووپۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
3- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
4- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
5- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
6- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
7- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.

 521 کارتی تاپۆی زەوی لە هەولێر تەواو کران 

 521 کارتی تاپۆی زەوی لە هەولێر تەواو کران